هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کوشتنی سەرکردەیەکی دیاری رێکخراوی داعشی لە ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتدا لە سوریا راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە سەرکردەیەکی دیاری رێکخراوی داعش بەبێ ئەوەی ناوەیکەی ئاشکرا بکات کوژراوە.
دەشڵێت، ئەو سەرکردەیەی داعش شارەزایی
زۆری هەبووە لە دروستکردنی بۆمب و سەرکردەیەکی دیاری رێکخراوەکە بووە لە سوریا.
باس لەوەشکراوە، دوای ئەوەی زانیاری ورد کۆکراوەتەوە لەبارەیەوە و دڵنیابوونەتەوە
لەوەی هیچ مەترسییەک لەسەر هاوڵاتیان سڤیل دروست ناکات، دەستکراوە بە جێبەجێکردنی
ئۆپەڕاسیۆنەکە و تیایدا، نە هاوڵاتیانی مەدەنی و نە هیچ ئەندامێکی هاوپەیمانان توشی
هیچ زیانێک نەبوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆشکی سپی و بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە سەرەتاکانی
مانگی شوباتی رابردوودا کوژرانی سەرکردەی پێشووی داعش ئەبو ئیبراهیم قوڕەیشییان
راگەیاند لە باکوری سوریا.