سەردێڕ:

زیاتر لە ١٥ هەزار ملیۆنێر روسیا جێدەهێڵن

PM:11:34:15/06/2022

3852 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئۆپراسیۆنەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا، وا چاوەڕوان دەکرێت لەمساڵدا زیاتر لە ١٥ هەزار ملیۆنێر رووسیا بەجێبهێڵن.


بەپێی چەند داتایەکی فەرمی کە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، پاش ئۆپراسیۆنەکانی روسیا بۆ ئۆکرانیا بڕیار وایە ١٥ هەزار ملیۆنێر روسیا بەجێبهێڵن کە ئەمەش ١٥٪ ی رێژەی ملیۆنەرەکانی رووسیایە.

 رۆژنامەکە دەڵێت، بەپێی دوایین ئامارەکان روسیا زیاتر لە ١٠١ هەزار ملیۆنێری هەیە لەسەر ئاستی وڵاتەکەیدا.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی هێرشەکانییەوە بۆسەر ئۆکرانیا، روسیا رووبەڕووی سزای ئابووری توندی وڵاتان بووەتەوە و زۆرێک لە سەرمایەدارەکانی ئەو وڵاتە دووچاری مایەپوچبوون بوونەتەوە.

سەرەڕای هۆشدارییەکانی وڵاتان بۆ وەستاندنی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا، بەڵام ماوەی زیاتر لە سێ مانگە بەردەوامە.













گەلەری