بەهۆی زۆربوونی رێژی هەڵئاوسان لە پاکستان، حکومەتی ئەو وڵاتە داوا لە هاوڵاتیانی دەکات خواردنەوەی چا کەم بکەنەوە.
ئەحسەن ئیقبال وەزیری پلاندانان و گەشەکردنی پاکستان داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد، رۆژانە یەک یاخواد دوو کوپ چا بخۆنەوە و زیادەڕۆیی تێدا نەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
پاکستان بۆ هاوردەکردنی چا قەرز دەکات و پێویستە بەهۆی کەمی کارەباەوە کۆمپانیاکانی
بەرهەمهێنانی چا دابخرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
ماوەی چەند مانگێکە پاکستان رووبەڕووی ئاستەنگی ئابووری بووەتەوە، کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی
نرخی خۆراک و گاز و نەوت، هاوکات یەدەگی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بە خێرایی لە دابەزیندایە.
لەماوەی
رابردوودا حکومەتی نوێی پاکستان ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی توشی هەڵاوسانی خێرای
ئابوری و قەیرانی سەختی سیاسی بووەتەوە و بڕە بودجەیەکی تەرخانکراویشی ئاشکراکرد،
کە زیاتر لە ٤٠٪ی بۆ دانەوەی قەرزەکانی پاکستان دادەنرێت.