سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی عێراق: ئەو گەنمەی ئێستا خراوەتە بازاڕەوە بەشی تا ساڵێکی دیکە دەکات

PM:04:01:15/06/2022

2008 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوگەنمەى ئێستا خراوەتەوە بازاڕەوە سەرجەم پێداویستییەکانی عێراق تا ساڵی داهاتوو دابیندەکات.


محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕاشیگەیاند، ڕێژەی بەبازاڕکردنی گەنم تا ئێستا گەشتووەتە یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار تۆن و دەکرێت بگاتە نزیکەی دوو ملیۆن تۆن، ئەوەش بەشى دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراق دەکات تا ساڵی ٢٠٢٣.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ڕاشیگەیاند، بۆ ئەوەی ئاسایشی خۆراک بەتەواوی دابینبکەن، پێویستیان بە نزیکەی سێ ملیۆن تۆن گەنمە و پلانیان هەیە لە داهاتووشدا لە هەریەکە لە ئوستورالیا و کەنەدا و ئەمریکاوە ئەو بڕەی گەنمەی کە پێویستە هاوردەی بکەن.













گەلەری