ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا یەک ئۆنسە بە هەزار و ٨٢١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە.
نرخی یەک گرام زێڕیش بە ٥٨ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٨ هەزار و ٥٦١ دۆلارە.
هاوکات نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم نزیکەی چوار هەزار دابەزیووە و بەم
جۆرەیە:
زێڕی عەیار ١٨ به ٣٢٨ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢١ به ٣٨٥ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٩٨هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٤ هەزار دینارە.