ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنی ٢٠٠ دینار دابەزیوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ ملیۆن و ٨٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٦٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن
بە ١٨٥ هەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.