AM:10:00:15/06/2022
5420 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە ئاهەنگێکی لە دایکبووندا لە پارێزگای شەهریاری نزیک لە تارانی پایتەختی ئێران، هەشت کەس گیانیانلەدەستدا کە سیانیان منداڵن.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، لەتەقینەوەكدا کە لە كاتی ئاهەنگێکی لەدایكبووندا لە قاوەخانەیەکی شاری شەهریار کە ٣٠ كیلۆمەتر لە باشووری تاران دوورە روویداوە، هەشت کەسگیانیان لەدەستداوە کە سێ منداڵ و سێ ژن و دوو پیاو بوون
لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکەشەوە، میدیاکان باس لەوەدەکەن تا ئێستا هۆکارەکەی
ئاشکرا نەکراوە بەڵام، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی تەقینی باڵۆنێکی هیلیۆم
و گڕگرتنی، ئەو قاوەخانەیەی ئاهەنگیان تێدا گێڕاوە تەقیوەتەوە.