سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی

AM:10:46:14/06/2022

26128 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنی ١٠٠ دینار دابەزیوە.


هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ ملیۆن و ٨٥ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٦٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری