سەردێڕ:

کرملن ئامانجی سەرەکی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا ئاشکرا کرد

AM:08:24:14/06/2022

3164 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆشکی کرملن رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ئۆکرانیا پاراستنی هەردوو کۆماری گەلی دۆنیتسک و لۆغانسکە لە هەرێمی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.


میدیای فەرمی روسیا لە زاری دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملنەوە بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی گشتی ئامانجی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ئۆکرانیا پاراستنی هەردوو کۆماری گەلی دۆنیتسک و لۆغانسکە لە هەرێمی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشداوە، روسیا هەوڵدەدات هەرێمی دۆنباس لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆکرانیا دەربکات و پارێزگاری لێبکات.

پێشتر، وەزارەتی بەرگری روسیا لە بارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا رایگەیاند، لە بۆردومانێکدا ژمارەیەکی زۆر کۆگای چەکی ئۆکرانییان لە هەریمی دۆنباس وێرانکردووە کە ئەوروپا و ئەمریکا بۆیان رەوانەکردبوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی سێ مانگ و دوو هەفتە و شەش رۆژە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و ناتۆ و وڵاتانی جیهان بەردەوامن لە هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیا و سزادانی روسیا.













گەلەری