له ئەنجامی تهقینهوهیهك له كارگهی كاربۆناتی سۆدیۆم له شاری فیروزه ئابادی سهر به پارێزگای فارس لە ئێران، ١١٢ كهس بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، له ئەنجامی تهقینهوهیهك له كارگهی كاربۆناتی سۆدیۆم له شاری فیروزه ئابادی سهر به پارێزگای فارس لە ئێران، ١١٢ كهس بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، تەقینەوەکە
لە ئەنجامی دزەکردنی یەکێک لە تانکەکانی کارگەکە روویداوە.
محەممەد جەواد مورادیان بەڕێوەبەری
ناوەندی فریاکەوتن و رووداوی پزیشکی لە پارێزگای فارس راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و
تیایدا هاتووە، لە ئەنجامی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە کە بەهۆی تەقینەوەکەوە دروستبووە
١١٢ کەس بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسانێک
هەبوون کە بەهۆی غازەوە ژەهراوی بوون و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانەی فیرۆزاباد گواستراونەتەوە.
لای خۆشیەوە، ، خەلیل عەبدوڵڵاهی
بەڕێوەبەری ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیران لە پارێزگای فارس رایگەیاند، تەقینەوەکە هیچ
زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.