PM:06:20:13/06/2022
2872 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا، هەوڵەکان دوو هێندە بکرێن بۆ چالاکترکردنی دەستەی گومرگی عێراق لە "ناوچە ئازادکراوەکان" بەئامانجی رێگری کردن لە بە تاڵانبردنی کاڵا و هاندانی وەبەرهێنەرانی بیانی.
ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، وەزیری دارایی سەردانی دەستەی گومرگ و دەستەی ناوچە ئازادکراوەکانی عێراقی کرد بە ئامانجی بەسەرکردنەوەیان و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەکارەکانی ئەو دوو دەستەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی بڕیاریداوە بە بەرزکردنەوەی
ئاستی توانای کارمەندانی هەردوو دەستەکە لە بواری کارگێڕی و هونەری.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزیری دارایی بڕیاریداوە بەئامانجی
رێگری کردن لە بە تاڵانبردنی کاڵای ناخۆیی وهاندانی زیاتری وەبەرهێنەرە بیانییەکان توانای گومرگی عێراق دوو هێندە
بەرزبکرێتەوە و هەوڵەکان زیاتربکرێن.
باسی لەوەشکردووە، پێویستە لە رێگەی هەردوو دەستەکەوە دەروازە سنورییەکان
توندوتۆڵبکرێنەوە بە ئامانجی زیادکردنی داهاتی نانەوتی و بوژاندنەوەی کەرتی
ناوخۆیی.