سەردێڕ:

سوپای روسیا کۆگایەکی چەکی ناتۆی لە رۆژئاوای ئۆکرانیا بۆردومانکرد

PM:04:53:13/06/2022

2844 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ڕوسیا بە موشەکی کروز کۆگایەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی ناتۆی لە رۆژئاوای ئۆکرانیا بۆردومانکرد.


بەرپرسانی سەربازی روسیا بە ئاژانسی ئینتەرفاکسیان راگەیاند، ئەو کۆگایەی بۆردومانیان کردووە دەکەوێتە ناوچەی تێرنۆبڵی رۆژئاوای ئۆکرانیا و ئەو چەک و تەقەمەنیانەی تێدابووە کە ناتۆ بۆ سوپای ئۆکرانیای ناردووە.

ئەوەش خراوەتەروو، سوپای ڕوسیا لە دەریای ڕەشەوە موشەکەکانی ئاڕاستەکردوون و جگە لە وێرانبوونی کۆگایەکی تەقەمەنی، ٢٢ کەسیش برینداربوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاندبوو، هەر کاروانێکی چەک و هاوکاری ناتۆ و ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا دەکەنە ئامانج.













گەلەری