سەردێڕ:

دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەندام پەرلەمانەکانی سەدر؛ کاندیدی ئەو فراکسیۆنە بۆ سەرۆکوەزیران کشایەوە

PM:02:28:13/06/2022

2216 جار خوێندراوەتەوە

دوای پەسەندکردنی دەستلەکار کێشانەوە ئەندام پەرلەمانەکانی فڕاکسیۆنی سەدر کاندیدی ئەو فڕاکسیۆنە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کشانەوەی خۆی لە رکابەرایەتی بۆ ئەو پۆستە راگەیەیاند.


جەعفەر سەدر کاندیدی فڕاکسیۆنی سەرد بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتیکدا دەستلەکاتکێشانەوەی خۆی راگەیاند.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەر داوای موقتەدا سەدر سەرۆکی فڕاکسیۆنی سەدر خۆی بۆ پۆستی سەرکی وەزایرانی عێراق کاندید کردووە هەر لە چوارچێوەی داواکەی ئەویشدا بۆ دەستلەکارکێشانەوەی ئەندام پەرلەمانەکانی دەست لە کاندیدبوونەکەی دەکشێنێتەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نامەیەکیدا بۆ ئەندامانی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی عێراق داوای لێکردن نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشەکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن.

دواتر، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەی قبوڵکرد و واژۆی لەسەرکرد.













گەلەری