سەردێڕ:

ماکدۆناڵدز لە روسیا بە ناوێکی نوێوە کرایەوە

AM:08:58:13/06/2022

3028 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا، بەهۆی ئۆپەڕاسیۆنەکانی روسیاوە ماکدۆناڵز داخستنی تەواوی لقەکانی لە روسیادا راگەیاند، لە ئێستادا بڕیاریداوە بە کردنەوەی لقەکانی بەناوێکی جیاوازەوە.


زنجیرە رێستۆرانتی خواردنی خێرای ئەمریکی، ماکدۆناڵدز کە بەھۆی جەنگی ئۆکرانیاوە کارەکانی لە روسیا راگرتبوو، ئەمڕۆ لەژێر ناوی بەتامدا دەرگاکانی کردەوە.

لەگەڵ گۆڕینی ناوەکەی لە ماکدۆناڵزەوە بۆ Vkusno i toçka کە واتای بەتام دەبەخشێت، تەواوی لۆگۆکانی ئەو کۆمپانیایە لە روسیا گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.

ئاژانسە هەواڵییەکان بڵاویانکردووەتەوە، رێستۆرانتە نوێکان کە لە سەرانسەری رووسیا کرایەوە بەتایبەتی بووەتە جێگەی بایەخی گەنجان وهاوڵاتیان و نۆرەی بۆ دەگرن.

یەکەم لقی ماکدۆناڵدز لە روسیا، لە ساڵی ١٩٩٠ لە گۆڕەپانی پوشکین کرایەوە لە رۆژی کردنەوەکەدا نزیکەی ٤٠ ھەزار کەس سەردانیان کرد و سەدان کەس بۆ چەندین کاتژمێر لە بەردەم لقەکەدا وەستابوون.













گەلەری