دوای ئەوەی ئەمڕۆ فەرمانی بە تەواوی ئەندامانی فراکسیۆنی سەدری کرد دەستلەکارکێشانەوەکانیان بدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان واژوی لەسەر کرد، موقتەدا سەدر بڕیاریدا بە داخستنی دامەزراوەکانی تایبەت بە رەوتەکەی، جگە لە چەند دامەزراوەیەک.
نوسینگەی موقتەدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر بڕیاریداوە بە داخستنی تەواوی دامەزراوەکانی رەوتەکەی جگە لە چەند دامەزراوەیەک کە ئەمانەن:
یەكهم: دهزگای مهرقهدی
پیرۆز بە تەواوی لقەکانییەوە
دووهم: نووسینگهی شەهید
سەدر لە نەجەف.
سێیهم: نووسینگهی تایبهتی
سەدر.
چوارهم: دهستهی کەلەپوری
شەهید (مۆزەخانە).
پێنجهم: پڕۆژهی بونیانی
مهرسووس.
شهشهم: مۆزهخانهی شههید
سەدر.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو شەش
شوێنە بەردەوام دەبن لە کارکردن بە هاوشێوەی رابردوو و پەیڕەوکردنی کارە کارگێڕییەکانی
خۆیان و تەواوی شوێنەکانی دیکە دابخرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە،
موقەتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر نامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئاراستەی سەرۆکی فراکسیۆنی
سەدری کردووە تیایدا هاتووە، پێویستە سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر، برای بەرێزم حەسەن عەزاری
نامەی دەستلەکارکێشانەوەی براو خوشکانمان لە فراکسیۆنی سەدر پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی
بکەن.
دوابەدوای داواکارییەی
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە ئەندمانی فراکسیۆنی سەدر بۆ پێشکەشکردنی نامەی
دەستلەکارکێشانەوەکەیان بە سەرۆکایەتی پەرلەمان، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی
عێراق دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەی قەبوڵکرد و واژۆی لەسەرکرد.