سەردێڕ:

زێڕ دابەزی و دۆلاریش بەجێگیری مایەوە

AM:10:33:11/08/2021

12668 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە لە كردنەوەی بازاڕی دراوەكان لە هەرێمی كوردستان نرخی دۆلار گۆڕانكاریی کەمی بەسەردا هات و نرخی زێڕیش لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزی.


نرخی دۆلار لەكردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت ئەمە لەکاتێکدا کە دوێنێ سێشەممە لە داخستنى بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٢٥ دینار مامەڵەى پێوە کرا.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێم بەم شێوەیەیە : نرخى ١٠٠ پاوەن ٢٠٥ هەزار و ٣٢٦ دینار نرخى ١٠٠ یۆرۆ ١٧٤ هەزار و ٥٦٤ دینار نرخى ١٠٠ هەزار تمەنى ئێرانى ٥ هەزار و ٩٣٠ دینار نرخى ١٠٠ لیرەى تورکى ١٧ هەزار و ٥٠٠ دینار لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەبڕیارێکی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر ١٠٠ دۆلارێك ١٤٥ هەزار دینار جێگیرکرا.

زێڕ دابەزی

بەراورد بەدوێنێ نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بۆ هەر مسقاڵێک سێ هەزار دینار کەمیکردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەی خوارەوەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٠٩ هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٣٦٣ هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤١٢ هەزار دینارە.













گەلەری