سەردێڕ:

فەڕەنسا: دەستبەرداری هەڵوێستەکانمان لەبارەی جەنگی ئۆکرانیاوە نابین

PM:11:40:11/06/2022

2008 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەنیە دەستبەردای هەڵوێستەکانی بێت لەبارەی جەنگی ئۆکرانیاوە و دەیانەوێت روسیا سەروەری خاکی ئۆکرانیا بپارێزێت.


بەرپرسێکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، "دەمانەوێت ئۆکرانیا لە جەنگی دژی روسیادا بیباتەوە و سەرکەوتووبێت و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە پاریزراوبێت".

ئاماژەی بەوەشداوە، لە گفتوگۆکانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیادا باس لە کشانەوەی فەڕەنسا لە هەڵوێستەکانی بۆ پشتگیریکردنی ئۆکرانیا نەکراوە و ماکرۆن راستەوخۆ هەڵوێستی فەڕەنسای بە پوتن راگەیاندووە.

لەبارەی هەڵوێستی فەڕەنساوە ئەو بەرپرسە ئاشکرای کردووە، فەڕەنسا لەو باوەڕەدایە دەبێت چارەسەرێكی دانوستانکار بۆ ئەو جەنگە هەبێت و پاریس پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازییە بۆ هێزەکانی ئۆكرانیا.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیادا چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و باسیان لە رێگەچارەکانی چارەسەری جەنگی روسیا و ئۆکرانیا کرد.













گەلەری