سەردێڕ:

عێراق: هەناردەی نەوت دەگەیەنینە هەشت ملیۆن لە رۆژێکدا

AM:09:26:11/08/2021

2804 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەی لە پلانیدایە هەناردەی نەوتی ڕۆژانەی عێراق بگەیەنێتە هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.


ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ میدیا ناوخۆییەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان وەک وەزارەتی نەوتی عێراق لە پلانیاندا هەیە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ هەناردەی نەوتی عێراق بگەیەننە هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، ڕەنگە پلانەکەیان بەپێی بارودۆخی بازاڕی نەوت و ئەو ڕێکەوتنانەی کە وڵاتانی هەنداردەکەری نەوت دەیکەن گۆڕانکاری بەسەردابێت.

ئەم قسانەی ئیحسان عەبدولجەبار لەکاتێکدایە، عێراق لە ئێستادا ڕۆژانە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و لە ڕیزبەندی شەشەمین وڵاتانی هەناردەکەری نەوتە لە جیهاندا.













گەلەری