سەردێڕ:

بۆ یەکەمین جار کۆریای باکور ژنێک دەکاتە وەزیری دەرەوە

PM:06:50:11/06/2022

1556 جار خوێندراوەتەوە

کۆریای باکور بۆ یەکەمین جار ژنێک وەک وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیاریکرد.


میدیای فەرمی کۆریای باکور رایگەیاند، حکومەتی ئەو وڵاتە "چۆ سۆن هوی" وەکو وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دیاریکردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو وڵاتە لە وەڵامی سزا سەپێندراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بەردەوامە لە تاقیکردنەوەی چەکەکانی.

هاوکات رۆژی سێشەممە، سونگ کیم نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سیاسەتی کۆریای باکور هۆشداری دا کە واشنتۆن بڕوای وایە کۆریای باکور خەریکی حەوتەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی خۆیەتی، کە ئەمەش دەبێتە یەکەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە.

چۆ سۆن هوی، لە ساڵی ١٩٦٤ لە پیۆنیانگ لە دایک بووە و کچی سەرۆک وەزیرانی پێشووی کۆریای باکورە. لە کۆتا لێدوانیشیدا لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا رایگەیاندبوو، داوا لە ئەمریکا دەکەن واز لە سیاسەتە دوژمنکارانەی لە دژی کۆریای باکور بهێنێت.













گەلەری