سەردێڕ:

بایدن: سەرۆکی ئۆکرانیا هۆشدارییەکانمانی سەبارەت بە هێرشی روسیا بەهەند وەرنەگرت

PM:03:20:11/06/2022

2588 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئەو هۆشدارییانەی بەهەند وەرنەگرت کە پێش جەنگی ڕوسیا پێیاندابوو.


لەوتارێکدا جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کە لەشاری لۆس ئەنجلوس پێشکەشکرد ڕایگەیاند، پێش ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لەڕێگەی دەزگا هەواڵگرییەکانیانەوە چەند جارێک هۆشدارییان بە زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دابوو.

بایدن دەشڵێت، بەڵام ئەو هۆشدارییەکانی بەهەند وەرنەگرت.

قسەکانی جۆ بایدن لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە سێ مانگە ڕوسیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە و لە ئێستاشدا نزیکەی ٪٢٠ی خاکی ئۆکرانیای خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.













گەلەری