سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بە یەک پەنجە نزیکەی ١٣٠ کیلۆ بەرز دەکاتەوە و ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە

PM:12:13:11/06/2022

4092 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی بەریتانی بە یەک پەنجە نزیکەی ١٣٠ کیلۆ بەرز دەکاتەوە و بەمەش ناوی دەچێتە ناو کتێبی گینسەوە.


ستیڤ کێڵەر پیاوێکی بەریتانییە و بە بەرزکردنەوەی ١٢٩.٥ کیلۆ قورسایی توانی ریکۆردی ١٠ ساڵەی کتێبی گینس بشکێنێت و ریکۆردێکی نوێ تۆمار بکات، بەمەش ناوی چووە ناو کتێبی گینسەوە.

ماڵپەری فەرمی گینس بۆ ریکۆردی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، ستیڤ کێڵەری تەمەن ٤٨ ساڵ توانیویەتی زیاد لە ١٢٠ کیلۆ بە تەنها بە بەکارهێنانی پەنجەی ناوەڕاستی بەرز بکاتەوە.

کێڵەر لە لێدوانێکیدا وتوویەتی، "تا رادەیەکی زۆر ئازاربەخش بوو، بەڵام پەنجەکانم بەهێزن، بۆیە شانازی بەم کارەمەوە دەکەم."














گەلەری