سەردێڕ:

کۆریای باشوور نیازی سەپاندنی سزای بەسەر کۆریای باکووردا هەیە

AM:11:44:11/06/2022

1764 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور رایگەیاند. وڵاتەکەیان سەرقاڵی تاوتوێکردنی سەپاندنی سزای توندە بەسەر کۆریای باکووردا ئەگەر بیەوێت تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان پەرە پێ بدات.


پارک جین وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور لەبارەی سەپاندنی سزاکانەوە لەلایەن کۆریای باشوور و ئەمریکاوە بۆسەر کۆریای باکور رایگەیاند، حکومەتی نوێ تاوتوێی سزا یەکلایەنەکانی دژی کۆریای باکوور دەکات و دەیەوێت رێوشوێنی جۆراوجۆر لەو بارەیەوە بگرێتە بەر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وا دەردەکەوێت کۆریای باکوور هەموو ئامادەکارییەکانی تەواوکردبێت بۆ تاقیکردنەوە موشەکییەکان و دەشڵێت، "تاقیکردنەوەکان تەنها بەند دەبن بە بڕیاری سیاسی بەندە بە سەرۆکایەتی وڵاتەکەوە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر تاقیکردنەوەی ئەتۆمی بە فراوانی چاوەڕوانکراو ئەنجام بدرێت، کۆریای باشوور لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێکدەکەوێت بۆ ناردنی پەیامێکی بەهێز بۆ کۆریای باکوور و وەڵامدانەوە بە رێگرییەکی توند لە دژی کردارەکەی.

هاوکات، لەبارەی سزا نوێیەکانەوە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا مانگی رابردوو شکستی هێنا لە هەڵگرتنەوەی سزا نوێیەکانی ئەمریکا لە وەڵامی تاقیکردنەوەی موشەکی بالستیکی پیونگ یانگ.













گەلەری