سەردێڕ:

دادگای باڵای بەریتانیا سکاڵاکانی دژی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا رەتکردەوە

AM:10:20:11/06/2022

1648 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای بەریتانیا هەموو سکاڵاکانی سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی ناردنی کۆچبەران بۆ ڕووەندا ڕەتکردەوە و ڕەوانەکردنی کۆچبەرانی بۆ ڕواندا پەسەندکرد.


ئاژانسی بی بی سی ڕایگەیاند، دوای ناڕەزایی فراوان لەناو ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ نادرنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا، بەڵام دادگای بەریتانیا ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا پەسەند کرد، بۆئەوەی لەو وڵاتەوە داوای مافی پەنابەرێتی بکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد، لە یەکەم کارواندا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ٣١ کۆچبەر رەوانەی رواندا دەکرێن.

هاوکات یەکێک لە دادوەرەکانیش رایگەیاندووە، لە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا بەرژەوەندی گشتی رەچاو کراوە.

لەماوەی رابردوودا بڕیارەکەی دادگای بەریتانیا نارەزایەتی دروستکرد و چالاکوانان بۆریس جۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانیان بەوە تۆمەتبارکرد، هەوڵدەدات لەڕێگەی ناردنی کۆچبەرانەوە بۆ ڕواندا ئەو کێشە و قەیرانانە بشارێتەوە کە تێێ کەوتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڕیارێکی دەرکردبوو بۆ ناردنی ئەو کۆچبەرانی ڕوو لە وڵاتەکە دەکەن بۆ ڕواندا تاوەکو لەو وڵاتە چاوەڕێی یەکلاکردنەوەی مامەڵەی پەنابەرێتیان بکەن و بریارەکەش ناڕەزایەتیەکی زۆری لێکەوتەوە.

بەشێکی ئەو کۆچبەرانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە ماوەی چەندین ساڵە لەو وڵاتەدان و لە ئێستاشدا باس لەوەدەکەن، ئەوان هەر لەو وڵاتە خێزانیان پێکهێناوە و چەندین ساڵە لەو وڵاتەدا دەژین، بۆیە ئەو بڕیارە کاریگەری زۆری لەسەر ژیانیان دەبێت.













گەلەری