سەردێڕ:

جەیمس وێب لە بۆشایی ئاسماندا توشی رووداوو بوو؛ ناسا وردەکاریی ئاشکرا دەکات

AM:09:06:11/06/2022

3148 جار خوێندراوەتەوە

تەلسکۆبی بۆشایی بەناوی جەیمس وێب لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاری ئەمساڵدا تووشی پێکدادان بووە لەگەڵ چەند نەیزەکێکی بچووکدا و ئاژانسی ناساش دەڵێت، زیان بەر ئاوێنە سەرەکییەکانی گەشتووە.


ناسا ئەوەی راگەیاندووە، بەریەککەوتنی نەیزەکە بچووکەکان لەگەڵ تیلیسکۆبەکە بەهۆی خێرایی نەیزەکەکانەوە روویداوە و ئەو زیانەی بە تیلیسکۆبەکە گەیشتووە هاوشێوەی زیان گەشتن بووە بە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل.

جەیمس وێب کە پرۆژەیەکی نێودەوڵەتی ناسایە، وەک ئاژانسەکە باسی دەکات بەهێزترین تەلسکۆبە تاوەکو ئێستا نێردرابێتە بۆشایی و توانایەکی باشی هەیە بۆ بەرگەگرتنی تیشکی ژێرسوور (کە ٪٥١ی تیشکی خۆر پێکدەهێنێت) و مەترسییەکانی لە بۆشاییدا رووبەڕووی دەبێتەوە، بڕیارە یەکەم وێنەی رەنگاورەنگ و زانستی و بە کوالێتی لە مانگی داهاتوودا بگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نێوان ٢٣ و ٢٥ی مانگی ئایاردا زیانەکانی رووداوەکە زیاتر بووە لەوەی چاوەڕوانکراوە، بەڵام ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، کە تیلسکۆبەکە بەتەواوەتی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و ئەوەی گرنگە هیچ کێشەیەکی تەکنیکی رووبەڕوو نەبووەتەوە.

تیلیسکۆبی جەیمس وێب کە پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی ١٠ ملیار دۆلاری ناسایە لە کۆتایی ساڵی رابردوو بە سەرکەوتوویی دەستیپێکرد و لە ئێستادا ١.٥ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە.

لی فێینبێرگی سەنتەری گۆداردی ناسا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەوان پێشبینییان دەکرد کاریگەری کەشناسی بچووک بە درێژایی کات لە ئەدای تەلەسکۆب کەمبکەنەوە.

ناسا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تیمانەی بەرپرسن لە تیلیسکۆب دەتوانن دووبارە ئاڕاستەی بکەنەوە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی خۆی.

James Webb Space Telescope Hit By Asteroid Just Weeks Before Its First-Ever Image Release | The Weather Channel - Articles from The Weather Channel | weather.com













گەلەری