سەردێڕ:

تورکیا.. ٤٩٩ کۆچبەری سنوورداشی وڵاتەکەیان کردەوە

AM:08:42:11/06/2022

3900 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی کۆچی تورکیا رایگەیاند، ٤٩٩ کەسیان سنوورداشی وڵاتەکانیان کردووەتەوە کە بە شێوەی قاچاغ چووبوونە ئەو وڵاتەوە.


فەرمانگەکە رایگەیاندووە، "هەوڵەکانی رێگرییکردن لە کۆچی نایاسایی بەردەوامن و لەو چوارچێوەیەشدا ٤٩٩ کۆچبەری ئەفغانی کە بە رێگای نایاسایی هاتبوونە ناو خاکی تورکیاوە سنوورداش کرانەوە."

فەرمانگەکە باسی لەوەشکردووە، "ئەو کۆچبەرانە لە رۆژانی ٩ و ١٠ی حوزەیراندا لە ناوەندی دووبارە ناردنەوەی کۆچبەرانی پارێزگای ئاگرییەوە برانە فڕۆکەخانەی ئەحمەدی خانی و دوای کۆتاییهاتنی رێکارە یاساییەکانیان، بە سێ گەشت، هەناردەی وڵاتەکانیان کرانەوە."

لە ماوەی ئەم ساڵدا ٣٥ هەزار ٤٢٣ کۆچبەری نایاسایی سنوورداش کراونەتەوە

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی سەرۆکایەتیی فەرمانگەی کۆچەوە وەرگیراون، لە ماوەی ئەم ساڵدا ٣٥ هەزار و ٤٢٣ کۆچبەری نایاسایی سنوورداش کراونەتەوە، ئەم ژمارەیەش بەراورد بە رێژەی کۆچبەرانی نایاسایی ساڵی رابردوو، بە رێژەی سەدا ٨٧ زیادی کردووە.

لەو رێژەیەش ١٩ هەزار و ٢٩٠ کۆچبەریان، ئەفغانی، پێنج هەزار و ٦٣٢ کۆچبەریان، پاکستانی و ١٠ هەزار و ٥٠١ کۆچبەری دیکەشیان خەڵکی وڵاتانی دیکە بوون.













گەلەری