سەردێڕ:

پوتین: لەسەر رێبازەکەی ئیمپراتۆر پیتەری مەزن دەبم

PM:11:52:10/06/2022

4160 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا خۆی بەراورد دەکات بە ئیمپراتۆرێکی رووسی کە لە سەدەی ١٧دا حوکمی روسیای کردووە و دەڵێت، "خاکە داگیرکراوەکانی روسیا بەدەست دەهێنمەوە".


ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا، لە یادی ٣٥٠ ساڵەی لەدایک بوونی "پیتەر" ئیمپڕاتۆری روسیا رایگەیاند، "ئەو ئیمپراتۆرە جەنگی مەزنی باکوری هەڵگیرساند کە بۆ ماوەی ٢١ ساڵ بەردەوام بوو لەگەڵ سوید."

وتیشتی، "ئەو هیچ شتێکی لەوان نەبرد، بەڵکو ئەوەی گەڕاندەوە کە هەر لە بنەڕەتدا موڵکی روسیا بوو."

هاوکات، پوتین دوای تێپەڕاندنی ١٠٦ـەم رۆژی بەردەوامی جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیادا، هەنگاوە سەربازییەکانی ئێستای روسیای بە کەمپەینەکانی ئەو کاتەی ئیمپراتۆر پیتەر بەراورد کرد و وتی، ئۆپراسیۆنەکانیان بۆسەر ئۆکرانیا لە بەهاکانی روسیاوە سەرچاوە دەگرێت.

"پیتەری مەزن" فەرمانڕەوا و ئیمپڕاتۆرێکی تاکڕەوی روسی بوو. بۆ ماوەی ٤٣ ساڵ فەرمانڕەوایی کردووە و پایتەختی نوێی ئەو کاتەی روسیای بە ناوی خۆیەوە کردووە، "سانت پیتەرسبێرگ" کە ئەوکات سویدی داگیرکردبوو.













گەلەری