سەردێڕ:

روسیا ئەم کارە لە ژاپۆنییەکان قەدەغە دەکات

PM:08:40:10/06/2022

8696 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی روسیا بڕیاریانداوە بە بێبەشکردنی ژاپۆن لە راوەماسی لە دوورگەکانی کۆریۆل بە هۆکاری نەدانی پارەی پشکەکەی.


یوری تروتنیف جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا ئاماژەی بەوەشکردووە، ژاپۆن رەتی کردووەتەوە پارەی پشکی راوەماسی بدات لە دوورگەی کۆریۆل و لە ئەنجامیشدا مافی کارەکەی لێ قەدەغە دەکرێت.

دەشڵێت، "ژاپۆنییەکان بەمە سزای خۆیان دەدەن و پێویستیان تەنانەت بە یارمەتیش نابێت."

باسی لەوەشکردووە، دەسەڵاتدارانی روسیا هیچ هۆکارێک نابینن بۆ ئەوەی ماسییەکانی روسیا بدەنە ژاپۆن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر روسیا بڕیارێکی راگەیاند بۆ کۆتاییهێنان بە رێکەوتنی نێوان هەردوو وڵاتەکەی ساڵی ١٩٩٨ سەبارەت بە هەماهەنگی لە سوودوەرگرتن لەسەرچاوە ئاوییەکاندا.

دوورگەکانی کۆریۆل ئەو دورگانەن کە لە ئەنجامی گڕکانەکان دروستبوون و دەکەونە بەشی ئەوپەڕی رۆژهەڵاتی روسیاوە و هەزار ٣٠٠ کیلۆمەتر لە شاری هۆکایدۆی ژاپۆنەوە دوورە و  نزیکەی ٥٦ دوورگە دەبن و رووبەرەکەیان زیاترە لە ١٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و نزیکەی ٢٠ هەزار کەسی تێدا دەژی.













گەلەری