سەردێڕ:

لە هیندستان بەهۆی هەورەبروسکەوە ٧٤ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:04:41:12/07/2021

5884 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی هندستان رایگەیاند، بەهۆی روودانی هەورەبروسکەوە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە سێ ویلایەتی ئەو وڵاتە ٧٤ کەس گیانیان لەدەستدا.


حکومەتی هندستان رایگەیاند، بەهۆی روودانی هەورەبروسکەوە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە سێ ویلایەتی ئەو وڵاتە ٧٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

لەبارەی هەورەبروسکەکەشەوە، رۆژنامەی هندستان تایمز بڵاویکردەوە، هەورەبروسکەکە لەهەر سێ ویلایەتەکانی ئوتار برادیش، وراجستان و مدهیا بردیش، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی بەرپرسانی ئەو وڵاتەش، هەورەبروسکەکە بەهێزترین هەورەبروسکەیە لە مێژووی کارەساتە سروشتییەکاندا کە رووی لە هندستان کردووە، سەرباری رێژەی مردنەکان، نزیکەی ٢٠ کەسیش بەهۆی هەورەبروسکەکەوە برینداربوون.













گەلەری