سەردێڕ:

لە دەنگدانێکدا پێنج ئەندامی دیکە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەڵبژێردران

PM:07:19:10/06/2022

2652 جار خوێندراوەتەوە

ئیکوادۆر و ژاپۆن و ماڵتا و مۆزەمبیق و سویسرا وەک ئەندامی نوێی ئەنجومەنی ئاسایش دیاریکران.


لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتوەکان و لە دەنگدانێکی نهێنیدا پێنج وڵاتی نوێ بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دیاریکرا.

لە دەنگدانێکی نهێنیدا، هەریەک لە وڵاتانی ئیکوادۆر و ژاپۆن و ماڵتا و مۆزەمبیق و سویسڕا وەک ئەندامی نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵبژێدران، هاوکات هەریەک لە وڵاتانی هەڵبژێردراو لە ڕێکەوتی یەکی کانوونی دووەمی ساڵی نوێوە دەستبەکار دەبن.

لە دەنگدانەکەدا لە کۆمەڵەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان١٩٣ وڵات دەنگیان لەسەر هەڵبژاردنی ئەندامە نوێکان دا.

پێنج ئەندامە نوێیەکە جێگەی هەریەک لە وڵاتانی هیندیستان و ئیرلاند و کینیا و مەکسیک و نەرویج دەگرنەوە کە لە کۆتای مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ کۆتای بە ئەندامێتیەکان دێت.

هەروەها جگەلە ئەندامانی هەمیشەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هیچ ئەندامێکی دیکە مافی بەکارهێنانی ڤیتۆیان نییە.













گەلەری