ئاژانسی ناسا رایگەیاند، دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە لە بوونەوەرە ئاسمانییەکان کە ماوەیەکی زۆرە بووەتە جێی قسە و باسی خەڵک.
ئاژانسی ناسای ئەمریکی رایگەیاند، دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە لەسەر بوونەوەرە ئاسمانییەکان کە تا ئەمڕۆ را و بۆچوونی جیاواز لەسەر بوونیان یاخود نەبوونیان هەیە.
تۆماس زوربوچن،
سەرۆکی پرۆژەی زانستیی ناسا ئەوەی خستەڕوو، لێکۆڵینەوەی ناسا لەسەر ئەم بابەتەی کە
مشت و مڕی زۆری لەسەرە رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی ناوەندە زانستییەکان ئەمە وەک جۆرێک
لە پروپاگەندە ببینێت، بەڵام ئەو بەتەواوەتی رای جیاوازە.
راشیگەیاندووە،
ئەوان ناترسن لەوەی ئەم بابەتە زیان بە ناوبانگیان بگەیەنێت و پێشی وایە گەورەترین
بەربەست لەبەردەم ئەم دیاردەیەدا نەبوونی زانیاری و داتای پێویستە لەبەردەستدا.
ئەمە لە کاتێکدایە،
لێکۆڵینەوەکە نۆ مانگ بەردەوام دەبێت و بڕی
١٠٠ هەزار دۆلاری تێدەچێت.