سەردێڕ:

دوای رواندا؛ زامبیا دەبێتە دووەمین وڵات بۆ وەرگرتنی پەنابەرانی بەریتانیا

PM:03:08:10/06/2022

2424 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بڕیار درا ژمارەیەک لە پەنابەران لە وڵاتی بەریتانیا رەوانەی رواندا بکرێن، زامبیاش ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی پەنابەرانی ئەو وڵاتە دەربڕی.


ماڵپەڕی زە تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، پاش دەربڕینی پشتگیری بۆ پلانەکەی رواندا لە وەرگرتنی پەنابەران، زامبیا دەکرێت ببێتە دووەمین وڵات کە پەنابەرانی بەریتانیا وەربگرێت.

هاوکات چاوگێکی نزیک لە پرۆگرامی دیپۆرتکردنی پەنابەران بۆ رواندا ئاشکرای کرد، یەک دوو وڵات هەن کە پێیان خۆشە پەنابەریان بۆ بنێرین وەک زامبیا، بەڵام ئەوان جارێ چاوەڕێ دەکەن تا ببین پرۆسەکە چۆن بەڕێوە دەچێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئۆفیسی نیشتیمانیی بەریتانیا کە تایبەتە بە کاروباری ئاساییش و کۆچبەرانی بەریتانیا رایگەیاند، بڕیاروایە یەکەمین کاروانی ناردنی پەنابەرانی نایاسایی بەریتانیا بۆ رواندا لە ١٤ی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستپێبکات.













گەلەری