هێلیکۆپتەرێکی ئیتراڵی لە نێوان ناوچەی لوچا و مۆدێنادا لە ئیتاڵیا بە حەوت سەرنشینەوە بێسەروشوێن بوو.
ئاژانسی هەواڵی ئانسای ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هێلیکۆپتەرێکی ئیتاڵی بە حەوت سەرنشینەوە بێسەروشوێن بووە و لە ئێستادا گەڕان بەدوای فڕۆکەکەدا بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێلیکۆپتەرەکە
کاتژمێر ١٠ی بەیانی رۆژی پێنجشەممە لە فڕۆکەخانەی لوچاوە دەستی بەگەشتەکەی کردووە
و بەرەو پارێزگای مۆدێنا بەڕێکەوتووە.
هەر بەگوێرەی ئاژانسی
ئانسا، لەناو هەلیکۆپتەرەکەدا شەش سەرنشینی بیانی و فڕۆکەوانێکی ئیتاڵی هەبوون.
ديشڵێت، لە ئێستاشدا لەلایەن
ئاگرکوژێنەرەوەکانی شاری لوچا و مۆدێناوە گەڕان بەدوای چارەنوسی سەرنیشینەکان بەردەوامە.