سەردێڕ:

سەدرییەکان هۆشداری دەدەنە تورکیا و ئێران

PM:10:31:09/06/2022

3828 جار خوێندراوەتەوە

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە لە فراکسیۆنی سەدرییەکانە رایگەیاند، ئەگەر تورکیا و ئێران بەردەوام بن لە فشارەکان و گرتنەوەی ئاوی عێراق ئەوا بازرگانیکردن لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە رادەگرین.


حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، تورکیا بەڕێژەی لەسەدا ٨٠ ئاوی بۆ عێراق کەمکردووەتەوە تەنها لەسەدا ٢٠ی بەشە ئاوی عێراق دەنێرێت، ئێرانیش بە تەواوەتی ئاوەکەی لە عێراق بڕیووە.

حاکم زاملی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر تورکیا و ئێران بەردەوامبن لەو فشارانەى لەرێگەى ئاوەوە دەیخەنە سەر عێراق، یاسایەک دژى بارزگانیکردن لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە دەردەکەن.

زاملی باسی لەوەشکرد، ئەگەر تورکیا و ئێران بەردەوام بن لەو هەنگاوە ئەوا له‌ داهاتوودا كاڵاكانی توركیا و ئێران بایكۆت ده‌كرێت، بەهۆی ئەوەی رووبارەکانی دیجله‌ و فورات به‌ نزیکی وشکبوونی تەواوەتی بوونەتەوە و ئەوەش کارەسات لە عێراق دروست دەکات.













گەلەری