سەردێڕ:

فڕۆکەیەکی سەربازیی لە ناوەڕاستی چین کەوتەخوارەوە

PM:07:48:09/06/2022

1644 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەکی سەربازی چینی لە کاتی مەشق و راهێناندا لە پارێزگایەکی چین کەوتەخوارەوە و زیانی بە چەند خانویەکی ناوچەکەش گەیاندووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاوی کردووەتەوە فڕۆکەیەکی سوپای ئازادی گەل لە جۆری جەی حەوت لە کاتی مەشق و راهێناندا لە پارێزگای هوبێی لە ناوەڕاستی چین لە ئاسماندا تێکشکا و دواتر کەوتەخوارەوە و زیانی بە چەند خانوویەکی ناوچەکە گەیاند.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات، بەهۆی ئەوەی پێش تێکشکانی فڕۆکەکە توانیویەتی بە پەرەشووت خۆی بگەیەنێتە سەر زەوی، فڕۆکەوانەکەش بە سوکی بریندار بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، میدیای فەرمی چین رایگەیاندووە هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکە هێشتا دیار نییە و لەوبارەیەوە دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.













گەلەری