سەردێڕ:

هەلیکۆپتەرێکی جەنگی ئەمریکا بە پێنج سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە

PM:04:31:09/06/2022

29480 جار خوێندراوەتەوە

هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکی کە پێنج سەربازی هێزی دەریایی تێدابوو، لە باشووری کالیفۆرنیا لە سنوری وڵاتی مەکسیک کەوتە خوارەوە و تائێستا چارەنوسی ئەو پێنج سەربازە نادیارە.


لە راگەیەندراوێکدا سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکی کە پێنج سەربازی هێزی دەریایی تێدابووە، لە باشووری کالیفۆرنیا کەوتووەتە خوارەوە.

باسی لەوەشکردووە، هەلیکۆپتەرەکە سەر بە یەکەکانی ئاسمانی مارێنز بووە و پێنج سەربازی ئاسمانی ئەو یەکەیەی تێدا بووە و تائێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی چارەنوسی ئەو سەربازانەوە نیە.

دەشڵێت، فریاگوزاری بە پەلە گەیەندراوەتە شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، فڕۆکەکە لە جۆری ئێم فی ٢٢ بی ئۆسبرییە و خاوەنی تەکنەلۆجیای فڕین و نیشتنەوەیە بە ئاڕاستەیەکی راست و باڵی جوڵاوی هەیە کە دەتوانرێت بەرەو سەرەوە ئاراستە بکرێت بۆ ئەوەی توانای مانۆڕکردنیان بە ئاراستەی پێشەوە بە هێلیکۆپتەرەکە بدات تا بە شێوەی ئاسۆیی وەک فڕۆکەیەکی ئاسایی بفڕێت.

لەبارەی هەبوونی ماددەی تەقینەوە لە ناو فڕۆکەکەدا، سوپای ئەمریکا رەتی کردەوە هیچ مادەیەک لە هەلیکۆپتەرەکەدا هەبێت توانای تەقینەوەی هەبێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت لە مانگی رابردوو فڕۆکەیەکی دیکەی ئەمریکی لە هەمان جۆری سەر بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە نەرویج کەوتە خوارەوە.













گەلەری