ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنی ١٥٠ دینار دابەزیووە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ ملیۆن و ٥٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی لیرەی تورکیش،
ھەزار و ٦٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق
و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.