سەردێڕ:

مێرکل لەبارەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ پوتین: داوای لێبوردن ناکەم

PM:08:10:08/06/2022

3372 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا رەتی دەکاتەوە پەشیمان بێت لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆکی روسیا. دەشڵێت، "داوای لێبوردن ناکەم."


لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لە دوای وازهێنانی لە پۆستەکەی ئەنجێلا مێرکڵ راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا رەتیکردەوە پەشیمان بێت لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا و مێرکڵ ئاماژەی بەوەدا، چاوپۆشی لە پوتن نەکردووە بەڵکو چارەسەری دیبلۆماسی لەگەڵدا بەکارهێناوە هەتا ئەو کاتەی لە دوای وازهێنانی ئەو راوێژکارە پوتن هێرشیکردووەتە سەر ئۆکرانیا.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، "هەوڵمدا ئەگەر لە کۆتاییشدا سەرکەوتوو نەبوو، بە ڕێگەچارەی دیبلۆماسی رێگە لە روودانی ئەم کارەساتە بگرم."، وتیشی، " من وای نابینم رێگەچارەی دیبلۆماسی هەڵە بێت بۆیە داوای لێبوردن ناکەم."

لەبارەی هێرشەکانی روسیا بۆ ئۆکرانیا، مێرکڵ باسی لەوەکرد، ئەو هێرشانە هەڵەیەکی گەورەی روسیان و هیچ پاساوێک بۆ ئەو هێرشانە نییە.

مێرکڵ لەبارەی سزاکانی سەر روسیا لە بەرامبەر هێرشەکانی ساڵی ٢٠١٤ی ئەو وڵاتە بۆسەر ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەدا، "دەکرا سزاکانی وڵاتان بۆ سەر روسیا زیاتر بوایە، بەڵام بە کۆی دەنگ هیچ هەوڵێک نەبوو بۆ زیادکردنی سزاکان."

ئەمەش لە کاتێکدایە، مێرکڵ بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە لە ١٦ ساڵی دەستبەکاربوونیدا فاشری لەسەر ڤلادیمیر پوتن دروستنەکردووە و هۆکارێکە بۆ ئەم دۆخەی ئێستا ئۆکرانیای تێدایە.













گەلەری