سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک دا

PM:06:35:08/06/2022

6488 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک دا و یاسایکەیان تێپەڕاند.


ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک دا و ئەو یاسایە تێپەڕێندرا.

پڕۆژەیاسای خۆراک بوجەکەی ٢٥ ترلیۆن دینارە و لە لایەن حکومەتی کاربەڕیکەری عێراقەوە پێشکەشی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کراوە و تێیدا حکومەتی عێراق دەیەوێت، شایستە داراییەکانی جوتیارانی عێراق بدات و دڵنیای بۆ فۆڕمی بایەعی دابین بکات و قەرزەکانی کەرتی کارەبا بداتەوە و قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکانی بداتەوە و پڕۆژەکانی بنیادنانەوە لە عێراق کارا بکریتەوە و شایستە داراییەکانی پڕۆژە بچوکەکانیش بدات.

لەبارەی سودەکانی ئەو یاسایە بۆ هەرێمی کوردستان رێبوار ئەوڕەحمان ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یاساکە بۆ خەڵکی هەرێم گرنگە بەتایبەتی لەم کاتەدا کە یەکێتی و پارتی دەستییان لە بینەقاقای خەڵکدایە، موچە دوادەخەن، کاری هاوڵاتییان دوادەخەن، ئەگەر بێت و بایەعیش نەمێنێت کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەرێم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، وەک نەوەی نوێ ئەوەی زۆر بەلایانەوە گرنگە بابەتی دەرمان و خۆراکە کە بابەتێکی سەرتاسەرییە و ئەگەر بێتو دەرمان و خۆراک بکڕدرێت بەشی هەرێمیشی تێدایە.

لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانیشەوە، رێبوار ئەوڕەحمان ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاشکرایکرد، ئەم پرۆژەیاسایەدا ئەو بڕگەیەی تێدا جێگیرکراوە و دەتوانێت پارەی گەنمی جوتیاران دابین بکات وئومێدەوارن پاش خوێندنەوەی یاسایی بۆ پڕۆژە یاساکە پەسەند بکرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی، لە هەردوو پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک و پارەی گەنمی جوتیاران ناوی"هەرێمی کوردستان" جێگیر کراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "ئەگەر ئەم پڕۆژەیاسا ٢٥ ترلیۆنیە لە پەرلەمان تێبپەڕێندرێت ئەوا نیشانەیەکە بۆ ئەوەی هەتا ساڵی تازە ئەم حکومەتە دەتوانێت کارەکانی حکومەتی بنچینەی عێراق بەڕێبکات."













گەلەری