سەردێڕ:

ئۆکرانیا: داواكارين پەرلەمانی ئەوروپا پشتیوانی وڵاتەکەمان بکات بۆ بوونە ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا

PM:05:33:08/06/2022

1264 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئۆکرانیا رایگەیەناد، پەرلەمانی ئەو وڵاتە داوا لە پەرلەمانی ئەورووپا دەکات پشتیوانی وڵاتەکەی بکات بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا.


روسڵان ستافنچک سەرۆکی پەرلەمانی ئۆکراینا، بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی ئەووپای کرد و داوای لە پەرلەمانی ئەورووپا کرد پشتیوانی وڵاتەکەی بکات بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلمانی ئۆکرانیا، سوپاسی پشتیوانییەکانی پەرلەمانی ئەوروپای کرد بۆ ئەو وڵاتە و وتیشی، "سزایانەی خراونەتە سەر روسیا هێندە کاریگەرییان نەکردووەتە سەر روسیا تاکوو جەنگەکە رابگرێت."

روسڵان ستافنچک ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر کاری زیاتر ئەنجام نەدرێت زیانە مادییەکانی جەنگەکە زۆر زیاتر دەبێت.

لەبارەی بە ئەندامبوونی ئۆکرانیاش لە یەکێتی ئەوروپا سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئەوەی خستەڕوو، یەک بە یەک دەچێتە لای پەرلەمانتارانی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ئەوەی پشتگیری لە وڵاتەکەی بکەن تاکوو ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا، وتیشی، "ئەگەر ئەمە تەنها دۆخی بەربژێربوونیش بێت هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئۆکرانیا و دەبێتە پەیامێکی سیاسی".

هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی ئۆکرانیا داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا کرد کە ئەگەر بڕیار لەلایەن پەرلەمانەوە درا ئەوان رەزامەندی دەرببڕن لەوەی ستاتۆی بەربژێر بە ئۆکراینا بدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەت اط مانگ و دوو هەفتەیە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و یەکێتی ئەوروپاش هەر لە سەرەتای جەنگەوە هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا ناردووە و سزای ئابوری توندی بەسەر روسیادا سەپاندووە.

لە دووەم مانگی جەنگدا ئۆکرانیا بە فەرمی داوانامەی بۆ بوون بە بەشێک لە یەکێتی ئەوروپا پێشکەشکرد و یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاند، ئەوان ئۆکرانیا وەک بەشێک لە یەکێتییەکە دەبینن.













گەلەری