سەردێڕ:

وەزیرانی دەرەوەی روسیا و تورکیا لەسەر بارودۆخی ئۆکرانیا و سوریا کۆبونەوە

PM:03:56:08/06/2022

1804 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، نایانەوێت قەیرانی خواردن لە جیهان دروستبێت و ئاسانکاری دەکەن بۆ تێپەڕبوونی ئەو کەشتیانەی ئۆکرانیا کە دانەوێڵە باردەکەن.


سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی هەموو ئاسانکارییەکی کردووە بۆ رێگەدان بە تێپەڕبوونی ئەو کەشتییانەی دانەوێڵە هەڵدەگرن، ئەوەش بە هاوبەشی تورکیا لە دەریای رەش، بەڵام ئۆکرانیا بەندەرەکانی مینڕێژ کردووە و رێگە بەتێپەڕبوونی کەشتییەکان نادات.

هاوکات، مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیاش باسی لەوەکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵدایە بۆ کۆتایهێنان بەقەیرانی خواردن لە جیهان و تورکیا هەوڵدەدات گفتوگۆکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ جارێکی دیکە دەستپێبکاتەوە.وتیشی، پێویستە سوریا لەو گروپانە پاک بکرێتەوە کە بوونەتە مەترسی بۆ سەر یەکپارچەیی بۆ خاکی سوریا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزیرانی دەرەوەی ئۆکرانیا و روسیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە، بەڵام کۆبونەوەکەیان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر وەستانی جەنگ لە ئۆکرانیا نەبوو.













گەلەری