سەردێڕ:

بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێکەوە لە رێڕەوەکەی لە ئێران ١٧ کەس گیانیانلەدەستدا

AM:09:17:08/06/2022

3836 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند، بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێکەوە لە رێڕەوى خۆى لە شاری تەباس، ١٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون، ئاماژە بەوەشکراوە بەهۆی ئەوەی بەشێک لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە، ئەگەری هەیە رێژەی گیانلەدەستدانەکان بەرزببێتەوە


بەرپرسانی ئێران باسیان لەوەشکردووە، تیمەکانیان سەرقاڵی ڕزگارکردنی ئەو کەسانەن کە بەهۆی رووداوەکەوە کەوتوونەتە ژێر شەمەندەفەرەکەوە و پێشبینی دەکەن ژمارەی قوربانییەکانیش بەرزبێتەوە.

سەبارەت بە هۆکاری لە رێڕەودەرچوونی شەمەندەفەرەکەش، بەرپرسانی تاران دەشڵێن، تا ئێستا هۆکارەکەی بە تەواوی روون نەبووەتەوە، بەڵام بە پێی وتەی شایەتحاڵەکان، هۆکاری لەرێڕەو دەرچوونەکە خۆ پیاکێشانی شەمەندەفەرەکە بووە بە ژمارەیەک بەربەست کە لەسەر سکەکە دانرابوون.

شاری تەبەست دەکەوێتە ٢٧٠ کیلۆمەتر لە خۆرئاوای خۆراسانی رۆژئاوای ئێرانەوە و پێشتر و لەساڵی ٢٠١٦ لەهەمان ناوچە بەهۆی رووداوی شەمەندەفەرەوە ٣٠ کەس گیانیانلەدەستدابوو.













گەلەری