پەیکی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاری باری کۆریای باکور رایگەیاند، کۆریای باکور رەنگە حەوتەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی خۆی لەهەر کاتێکدابێت ئەنجامبدات. دەشڵێت، "کۆرای هیچ گرنگییەک نادات بە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان".
سۆنگ کیم پەیکی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری کۆریای باکور لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لەم ساڵدا کۆریای باکور ژمارەیەکی زۆر موشەکی بالیستی تاقیکردووەتەوە بەشێوەیەک کە پێشتر ئەم کارەی نەکردووە.
دەشڵێت، بەرپرسانی کۆریای باکور دای دەردەبڕن کە بەنیازبن چەکی ئەتۆمی تاکتیکی تاقیبکەنەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سۆنگ
کیمەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا وای بۆدەچێت کە کۆریای باکور ئامادەکاریدەکات بۆ
ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی حەوتەمی چەکی ئەتۆمی.
هەروەها، لەبارەی کات ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکەوە، پەیکی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاری باری کۆریای
باکور باسی لەوەکرد، بەشێوەیەکی روون و دروست نازانن کەی کۆریا ئەو کارە دەکات،
بەڵام لەو باوەڕەدان هەرکاتێک بۆی بگونجێت کۆریای باکور ئەوکارە دەکات.
سۆنگ کیم ئاشکرای کرد، لە
رێکەوتی ٥ی ٦ی ٢٠٢٢دا کۆریای باکور هەشت
موشەکی بالیستی تاقیکردووەتەوە، ئەمەش زۆرترین ژمارەی تاقیکردنەوەی موشەکە لە یەک
رۆژدا کە کۆریا ئەنجامی دابێت.
ئەوەشی خستەڕوو، تەنها لەم
ساڵدا کۆریای باکور ٣١ موشەکی بالستیتاقیکردووەتەوە، ئەمەش ژمارەیەکی، چونکە لە ساڵی ٢٠١٩ تەنها ٢٥ موشەکی
تاقیکردووەتەوە لە ماوەی یەکساڵدا.