سەردێڕ:

خوێندکارێکی کەرکوکی لە پێشبرکێیەکی نێودەوڵەتیدا لە بواری بیرکاریدا پلەی دووەمی بەدەستهێنا

PM:10:51:07/06/2022

4084 جار خوێندراوەتەوە

خوێندکارێکی کەرکوکی تەمەن ١١ ساڵ بەشداری پێشبڕکێی نێودەوڵەتی بۆ هەژمارکردنی هزری کرد و توانی لەسەر ئاستی جیهانی پلەی دووەم بەدەستهێنێت.


محەمەد خدر باوکی خوێندکارەکە بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، کچەکەی ناوی "نینا"یە و تەمەن ١١ ساڵە توانیویەتی بەشداری پێشبڕکێی "هەژمارکردنی هزری" بکات و لەسەر ئاستی پارێزگای کەرکوک و عێراق پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەتا لە شاری کەرکوک بەشداری پێشبڕکێیەکەی کردووە و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە دواتر لە شاری بەغداش بەشدریکردووە و هەمان پلەی بەدەستهێناوەتەوە.

دەشڵێت، دواتر هەڵبژێردراوە بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکە کە لە وڵاتی میسر بەڕێوەچووە وتوانیویەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت.

پێشبڕکێی "هەژمارکردنی هزری" بریتییە لە پێشبرکێیەکی نێودەوڵەتی تیایدا ئەکەسانەی دەپاڵێورێن بۆ پێشبڕکێیەکە پێویستە لەو کاتە دیاریکراوەی پێیان دەدرێت کۆمەڵێک ژماردن و هاوکێشەی بیرکاری لە رێگەی بەرکارهێنانی هزرییەوە شیکاربکەن و ئەنجامەکانیان بدۆزنەوە.













گەلەری