سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی عێراق پڕۆژەی پشتیوانیکردنی نانەواخانەکانی راگەیاند

PM:08:21:07/06/2022

2092 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بۆ رێگری کردن لە بەرزبوونەوەی نرخی نان و سەموون، بڕی ٣٠٠ هەزار تەن ئارد و گەنم هاوردە دەکرێت. دەشڵێت، "بە گوێرەی پڕۆژەکە دەبێت ١٣ – ١٥ سەموون بە هەزار دینار بفرۆشرێت".


ئەمڕۆ سێشەممە، مەحمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، وەزارەت لەهەڵدایە قەیرانی گرانبوونی گەنم و ئارد تێپەڕێنێت و بەشداری بکات لەکەمرکردنەوەی گرفتەکانی هاوڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەگوێرەی پلانە نوێیەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم نانەواخانە و سەموونخانەکان لە پاڕیزگای بەغدا و سەرجەم پارزگاکانی دیکە ئاردییان بە نرخێکی هەرزان پێدەفرۆشن بەشێوەیەک هەزار دینار هەرزانتر لە بازاڕ ئاردیان پێدەفرۆشن.

دەشڵێت، وەزارەتی بازرگانی بە هاوکاری کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت کاردەکەن بۆ هەرزانکردنی نرخی نان و سەموون و رایدەگەیەنن کە نرخی ١٠ – ١٣ یان ١٣ – ١٥ سەموون بە هەزار دینار بدرێتە هاوڵاتییان.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە سەرجەم فڕن و نانەواخانەکانی پارێزگای بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکە بکەونە کار و کاربکەن بە ئامانجی کەم کردنەوەی قەیرانی نان.

لبارەی هەرزانکردنی نرخی ئاردەوە، مەحمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرای کرد، بڕی ٣٠٠ هەزار تەن ئارد و گەنم هەناردەی بازاڕدەکرێت و بەنرخێکی هەرزانتر دەدرێتە خاوەن فڕن و نانەواخانەکان.

دەشڵێت، وەزارەت بەتوندی چاودێری دۆخی بازاڕ دەکات و رێکاری توند دەگرێتە بەر.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەرێم ماوەی چەند مانگێکە نرخی نرخی نان و سەموون گرانبووە و چەندین جار خاوەن نانەواکان و فڕنەکان بەهۆکاری گرانبوونی نرخی ئارد و غاز و هاوکاری نەکردنییان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام هیچ بەرپرسێکی حکومی نەگوێی بۆ گرتن و نە ئامادەبوون هاوکارییان بکەن و کێشەکانیان بۆ چارەسەر نەکردوون.













گەلەری