وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی توانیویانە بەتەواوەتی دەست بەسەر شاری سیڤیرۆ دۆنیتسک لە خۆرهەڵاتی ئۆکرانیادا بگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە، سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکە دەکات بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ناوچەکانی شارەکە.
وتیشی، "هێزەکانمان لە شوێن و پێگەکانی خۆیاندا بەهێزدەکەین و لە هێڵی
بەرگریدا بەرامبەر هێرشەکان خۆڕاگردەبن."
لەلایەن خۆیەوە، ئۆلێکسەندەر ستریۆکەر سەرۆکی شارەوانی شاری سیڤیرۆ
دۆنیتسک ئاماژەی بەوەدا، بەرگریکارانی شارەکە تەواوی هەوڵی خۆیان دەدەن بە ئامانجی
مانەوەیان لە هێڵەکانی بەرگریدا، هەرچەندە دۆخی شارەکە بەتەواوەتی سەخت بووە.
پێشتر، ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی بەرگری لە شاری سیڤیرۆ دۆنیتسک دەکەن،
سەرەڕای ئەوەی روسیا هێزێکی زۆری هێناوە بۆ ناوچەکە.
ئەمەلەکاتێکدایە، بە
کۆنتڕۆڵکردنی شاری سیڤیرۆ دۆنیتسک، واتە هێزەکانی روسیا لە ئێستادا نزیکەی ١٢٥
هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە خاکی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵکردووە کە دەکاتە ٢٠٪ روبەری
ئەو وڵاتە.
شاری سیڤیرۆ دۆنیتسک،
بەهۆکاری ئەوەی شارێکی ئابوری گرنگە، خاڵێکی ستراتیجییە بۆ هەریەک لە روسیا و
ئۆکرانیا. بەڵام هێشتا چەند شارێکی گەورەی هەرێمی کۆغانسکی ئابوری و پیشەسازی ماون
لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوپای ئۆکرانیادان.