PM:02:59:07/06/2022
1592 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگه‌یاند، پێشنیازێكیان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ سنورداركردنی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل و دوباره كاركردن به سیستمی مراندنی ئۆتۆمبێلی كۆن بۆ پێدانی تابلۆ به ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێ.
عه‌مید زیاد قه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی عێراق رایگه‌یاند، قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆ له شه‌قامه‌كانی به‌غدا به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكهوەیە کە یه‌كێكیان كۆنی شه‌قامه‌كان و نۆژه‌ن نهكردنهوهیانە.
وتیشی، له‌كاتێكدا نزیكه‌ی چوار ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێدایه، به‌شێكی زۆری شه‌قامه‌كان
خراپبوون و قیرتاونه‌كراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، یه‌كێك له ڕێوشوێنه‌كان کە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
لۆدی هاتوچۆ له شه‌قامه‌كانی پایته‌خت گیراونه‌ته‌به‌ر، كردنه‌وه‌ی ٪٩٠ی شه‌قامه
داخراوه‌كان و فراوانكردنی هه‌ندێك شه‌قام و كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی نێوان شه‌قامه‌كان
و بچوككردنه‌وه‌ی شۆسته‌كانه.
ئەوەشی خستەڕوو، پێشێلكارییه‌كانی به‌شێك له شۆفێرانیش
كاریگه‌رییان له‌سه‌ر لۆد و قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆ هه‌یه، هه‌ر به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی
قهرهباڵغیهكانیش، داوامان له شاره‌وانی به‌غدا كردوه، گه‌راجی گشتی بۆ وه‌ستانی
ئۆتۆمبێل دروستبكرێت.