سەردێڕ:

نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:05:48:10/08/2021

19344 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان لە هەرێمی كوردستان نرخی دۆلار گۆڕانكاریی بەسەرداهات و بەراورد بە کردنەوەی بازاڕ لە ئەمڕۆدا بەهاكەی دابەزی.


لەکاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار مامەڵەى پێوە کرا، بەمەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا، ٢٥٠ دینار لە باهاکەی دابەزیوە.

ئەمە لەکاتیکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەبڕیارێکی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر ١٠٠ دۆلارێك ١٤٥ هەزار دینار جێگیرکرا.








گەلەری