پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، لە دانیشتنی سبەی چوارشەممەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک دەدەن.
نوسینگەی راگەیەندنی ۆەرلەمانی عێڕاق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق لە دانیشتنی سبەینێدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک دەدات.
لایخۆشیەوە حسین ئەلکعبی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی
عێراق ئەوەی خستەڕوو، لیژنەكەی دەنگ لەسەر تەواوی بڕگەكانی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك
دەدات و رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕیکەری عێراق پڕۆژەیاسای
ئاسایشی خۆراکی پێشکەش بە پەرلەمانی عێڕاق کردووە و تا ئێستا یەک خوێندنەوە بۆ یاساکە
کراوە.
پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک پەسەندبکات پێویست ناکات حکومەتی نوێی عێراق
پێکبهێندرێت.