سەردێڕ:

سەدر لە وەڵامی چوارچێوەی هەماهەنگیدا: ئێمە سەرۆکی حکومەت هەڵدەبژێرین و لە ماوەی شەش مانگدا هێزەکانتان هەڵوەشێنینەوە

AM:11:21:07/06/2022

5348 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە سەرۆکی رەوتی سەدر داواکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هاوبەشی ئینقاز و چوارچێوەی هەماهەنگی رەتکردەوە.


موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر و خاوەنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عێراق نزیکەی ٦٠ رۆژە دەرگای حەنانەی بە رووی هەموو هەوڵەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داخستووە.

سەدر هێشتا سورە لەسەر پێكهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی و دەخوازێت هێزە شیعەکان لە ماوەیەکی دیاریکراودا هێزە چەکدارەکانیان هەڵوەشێننەوە.

بەپێی چەند چاوگێکی هەواڵی عێراقی سەدرییەکان دەیانەوێت لەگەڵ هیچ هێزێکی سیاسی کۆنەبنەوە، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی دەخوازن کۆتا کۆبوونەوە بکەن یان هیچ نەبێت وەڵامێکیان دەستبکەوێت، دوایین وەڵامی سەدرییەکانیش بۆ ئەوان ئەوەیە هیچ بوارێکیان نییە بۆ رێککەوتنی نێوان سەدرییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدرییەکان حکومەتی تەوافوقی رەتدەکەنەوە، حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی پێكدەهێنن.

میدیاکان باس لەوەشدەکەن، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای شەش وەزارەرت دەکەن و موقتەدا سەدریش ئەو داوایەی رەتکردوونەتەوە و پێی راگەیاندوون دەبێت سەربەخۆبن.

لەبارەی شێوازی هەڵوەشاندنەوەی هیزە چەکدارەکانیش سەدر داوایکردووە لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و حەشدی شەعبی پێك بهێندرێت و لە ماوەی شەش مانگدا ئەو هێزە چەکدارانە هەڵبوەشێندرێتەوە.













گەلەری