سەردێڕ:

ئاژانسی وزەی ئەتۆم: لێپێچینەوە لە وەڵامەکانی ئێران دەکەین

AM:09:01:07/06/2022

3332 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، روونکردنەوەی ئێران لەبارەی ئەو به‌ڵگه‌ ئەتۆمییانەی لە سێ شوێن دەستنیشان کراوە و ئاژانسەکەی لێی ئاگادار نەکردووەتەوە دڵنیاکەرەوە نیین.


رافائێل ماریانۆ گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەگەڵ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ڤیەننا پایتەختی نەمسا کۆبووەوە و لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لە بەڵگە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، ناچارین بەردەوام بین لە کارکردن لەگەڵ ئێران ئەو وەڵامانەی لە ئێرانەوە پێمان گەیشتوون دڵنیاکەرەوە نیین و ناتوانین بەم شێوەیە پێشکەوتن لە کارکردنمان لەگەڵ ئێران بەدەست بھێنین."

گرۆسی ئەوەشی خستەڕوو، "ئێران پرۆگرامێکی ئەتۆمیی زۆر گرنگ و فراوانی ھەیە و دەبێت لەگەڵمان کاربکەن، بەڵام لێپێچینەوە لەو وەڵامانە دەکرێت کە دەیدەنه‌وه‌. " ئاشکراشیکرد، ئاژانسی ئەتۆمی گومانی ھەیە، بۆشایی ھەیە لە زانیارییەکانی لەبارەی ئەتۆمی ئێرانەوە دەشڵێت، "ئەمانە بابەتی زۆر گرنگن بەڕای من لەبەر بەرژەوەندیی ئێران دەبێت ئەم گومانانە بڕه‌وێننه‌وه‌ ئەوکات بەم شێوەیە دەتوانن بەردەوامبن، ئەگەر بە روونی باسی بکەم جگە لەمە رێگای دیکە نییە".

لەبارەی بڕیاردان یان نەدان سەبارەت بە ئێران گرۆسی ئامەژەی بەوەدا، "کەمبوونەوەی ھەماھەنگی نێوان ئێران ئاژانسەکە دۆخێکە هیچ کەس حەزی پێناكات بەڵام ئەگەر بڕیارێک ھەبێت، دەبێت وەکو ھۆشدارییەک زیاتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا تەماشا بکرێت"













گەلەری